موژدەیەک بۆ دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کەمترین کۆنمرەی وەرگرتنی لە پەیمانگە تایبەتەکان بە (50%) دیاری کرد و، جهختیش دهكاتهوه كه، ئەم بڕیارە سەرجەم ئەو پەیمانگە تایبەتیانەش دەگرێتەوە کە لە ئایندەدا بە شێوەیەکی فەرمی، مۆڵەتی کارکردن لە وەزارەتەکەیان وەردەگرن.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاگەیاندووه، ''وەک دەرفەتێک بۆ دەرچووانی پۆلی (12)ی ئامادەیی و تەواوکردنی قۆناغەکانی خوێندن، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی(د.یووسف گۆران)، بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی تایبەت لە دیوانی وەزارەتەکەمان، بە فهرمانێک کە ئاڕاستەی (پەیمانگەی هەولێر بۆ نەوت) و (پەیمانگەی تەکنیکیی ڕەواندزی تایبەت)ی کردووە، تێیدا هاتووە "بۆ چوونە پێشبڕکێی وەرگرتن لە پەیمانگە تایبەتەکان کۆنمرەی (50%) دیاری کراوە بۆ سەرجەم بەشەکان".
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی گوتیشی: ئەم بڕیارە سەرجەم ئەو پەیمانگە تایبەتیانەش دەگرێتەوە کە لە ئایندەدا بە شێوەیەکی فەرمی، مۆڵەتی کارکردن لە وەزارەتەکەمان وەردەگرن.
PM:02:09:13/09/2015