وێنە و ڤیدیۆ...گاگا بە وروژێنەری هەمووان دەترسێنێت

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی لەیدی گاگا بەشداری درامایەكی ئەمریكی دەكات و دەستدەكات بە وێنەگرتنی دیمەنەكانی.

لەیدی گاگا وەیك یەكەم ئەزمونی لە كاری نواندندا، بەشداری بەشی پێنجەمی درامانی (American Horror Story) دەكات بە یەكێكە لە دراما ترسناكەكان دادەنرێت كە خاوەنی بینەرێكی زۆرە و بەشەكانی ڕابردووی سەركەوتنێكی باشیان بەدەستهێناوە.

لە ترەیلەی دراماكەشدا كە لەئێستادا بڵاوكراوەتەوە، ئەو هونەرمەندە بە عەزییەكی بوكێنییەوە و بەشێوەیەكی ترسناك دەردەكەوێت.

گاگا لەیەكەم ڕۆژی وێنەگرتنی دیمەنەكانیدا بە عەزییەكی سوری زۆر وروژێنەر و قژێكی پلاتینی دەستكردنی درێژەوە دەركەوت كە بەشی پێشەوی تا نزیك جلەكانی ژێرەوەی كراوەبوو، ئەمشە بە یەكێك لە دەركەوتنە بوێرەكانی ئەو ئەستێرەیە دادەنرێت.









PM:04:26:14/09/2015