سبەینێ راگەیاندنی پێنج حیزبەكە كۆدەبنەوە

بڕیارەوایە سبەینی راگەیاندنی پێنج لایەنە سیاسییەكەی كوردستان لە دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم كۆببنەوە سەبارەت بە راگرتنی شەڕی میدیایی نیوانیان.

لەدواكۆبوونەوەی نێوان، یەكێتی، پارتی، گۆڕان، یەكگرتوو، كۆمەڵ، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیارێكیان دەركردوە كە شەڕی راگەیاندنی نێوان هەر پێنج حیزبەكە رابگیرێت‌و بۆ ئەمە مەبەستەش سبەینێ دووشەممە بەرپرسی راگەیاندنی هەر پێنج لایەنەكە كۆدەبنەوە.



PM:05:11:20/09/2015