پارتی بەشداری کۆبوونەوەکەی سبەینێ ناكات
سبەینێ لایەنە سیاسییەكان لەسەر دابەشكردنی كورسییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە كۆدەبنەوە‌و پارتی‌و سوسیالیستش رایدەگەیەنن لەكۆبوونەوەدا بەشداری ناكەن.
وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ دوا كۆبوونه‌وه، وه‌فدی هاوبه‌شی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ كۆبوونه‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه، نزار مه‌حمود، باژێروانی مه‌كۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه به‌ئاماده‌بونی ئه‌و حزبانه‌ی ڕازی بوون، ئه‌نجامی دواین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كرێته بنه‌مای دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، دوا كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن‌و رێكه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه راده‌گه‌یه‌نن.
وتیشی "ڕێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان بۆ كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌گوێره‌ی ده‌نگی هه‌ر لایه‌نێك ده‌بێت‌و به‌پێی ده‌نگه‌كان كورسی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی به‌رده‌كه‌وێت".
هاوکات کارگێڕی لقی12ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵەبجە رایگەیاند، پارتی ناخوازێت بایکۆتی هیچ کۆبوونەوەیەک بکات، بەڵام یەکێتی و گۆڕان پارتیان پەراوێزخستووە.
بەختیار سەدیق، کارگێڕی لقی12ی پارتی وتی "یەکێتی و گۆڕان داوای بەرکەوتەکان دەکەن بەپێی هەڵبژاردنی 30/4 ، بەڵام ئەوکاتە شتێک نەبووە بەناوی ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجە".
لەلایەكی ترەوە عادل مەلا ساڵح، ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بەرووداوی رایگەیاند" یەکێتی و گۆڕان دەیانەوێ حسابی لیستی هاوپەیمانی بۆ ئێمە بکەن، ئەو هاوپەیمانییەی کە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی هەرسێ حیزبی سۆسیالیست و شیوعی و زەحمەتکێشانی کۆکردبووەوە، بەڵام ئەوە هاوپەیمانێتییەک بوو لە سلێمانی نەک هەڵەبجە.
عادل مەلا ساڵح جەختدەكاتەوە كە دەبێت بەجیا لەگەڵ حیزبی سۆسیالیست کۆببنەوە، چونکە ئەگەر بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن بێت، ئەوان دەبنە خاوەن کورسییەک لە ئەنجوومەنی پاریزگای هەڵەبجە
PM:03:34:22/09/2015