دادگای تاوانی نێودەوڵەتی نامەیەک ئاراستەی سۆران عومەر دەکات
له‌سه‌ر سكاڵاكه‌ی په‌رله‌مان به‌رامبه‌ر جینۆسایدی ئێزیدی و پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات.
سۆران عومەر لە پەیجی خۆی لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبوك دەنوسێت كە لە ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، نوسینگه‌ی داواكاری گشتی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی لاهای، ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی ده‌كات له‌ڕێگه‌ی ئه‌و جه‌نگاوه‌ره بیانیانه‌ی كه له‌ناو داعشدان و هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتێكی ئه‌ندامی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تین.
لە نامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ئه‌ندام نه‌بوونی عێراق و سوریا له دادگای لاهای ڕێگربووه له‌وه‌ی دادگاكه ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه بكات، بۆیه به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی دادگای ناوبراو به‌سه‌ر ئه‌و جه‌نگاوه‌ره بیانیه‌دا ڕێگایه‌كی ته‌سكی داخڵ بوونی دادگاكه‌یه به‌و كه‌یسه.
نامه‌كه‌ی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ دووه‌م نامه‌ی ئه‌و دادگایه بۆ لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان له‌پاش ئه‌وه‌ی كه له ١٢ی ئه‌یلولی ساڵی ڕابردوو سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی توركمان و مه‌سیحی و ئێزدی سه‌ردانی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا و دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تیان كرد و سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ سكاڵای له‌سه‌ر تاوانه‌كانی داعش تۆماركرد، ئه‌مه‌ش به یه‌كه‌م سكاڵای فه‌رمی هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت له‌و دادگایه.
PM:04:20:23/09/2015