پەرلەمانتارێکی گۆڕان داوا دەکات چوار لایەنەکە هەڵوێستیان هەبێت

پەرلەمانتاری گۆڕان عەلی حەمە ساڵح لەسەر قسەکانی ئەمڕۆی سەرۆکی حکومەت هاتە دەنگ و دەڵێت" چاوەڕێی هەڵوێستی چوار حیزبەكەین، ئەگەرنا بێ دەنگی ئێوە، كە ٤٣٢ هەزار دەنگتان لە پارتی دیموكرات زیاترە میللەت دەكوژێت".

عەلی حەمە ساڵح، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە کۆمێنتێکدا دەڵێت: سەرۆكی حكومەت سێ شتی بە چوار لایەنەكەی براوەی هەڵبژاردنی پەرلەمان وت ، كە ئەوا  بە بێ رەزامەندی سەرۆكی حكومەت نابێت هیچ وەزیرێك بچێتە پەرلەمان".

لەدرێژەی لیدوانەکانیدا عەلی حەمە ساڵح دەڵێت" ئەمڕۆ سەرۆكی حكومەتی هەرێم سێ‌ شتی بە هەر چوار لایەنەكەی دیكە ووت ،كە پڕۆژەیەكی هاوبەشیان هەیە ، لەوانە ئەوەی ئاشكراكرد ، كە  بە بێ رەزامەندی من نابێت هیچ وەزیرێك بچێتە پەرلەمان. هەرچەندە ئەم ڕێگریە١٠٠٪ نایاساییە ".

دەشڵێت:"سەرۆكی حكومەت لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا پرۆژەی چوار لایەنەكە و ناوهێنانی بە ناواقعی و سەیر ڕەتكردەوە ، هەروەها ئەوەشی خستەڕوو ،كە چوار لایەنەكە پرۆژەیەكی دیاریكراویان نییە بۆ چاكسازی و هەر وەزارەتە و بۆ خۆی چاكسازی دەكات".



PM:09:13:27/09/2015