پەرلەمانتارێکی گۆڕان: حکومەت نیەتی چاکسازی نییە

پەرلەمانتاری گۆڕان د. شێرکۆ حەمە ئەمین رایگەیاند" حکومەتی هەرێم نیەتی چاکسازی نییە".

کاردانەوەکان بەرامبەر لێدوانی دوێنیی نێچیرڤان بارزانی بەردەوامە، لەدوا کۆمێنتدا، پەرلەمانتاری گۆڕان، د. شێرکۆ حەمە ئەمین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت" ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی پارتی وەڵامێکی ڕونی چوارلایەنی ( گٶڕان،یەکێتی ،یەککگرتو،کۆمەڵ ) دایەوە،کەستونەکانیان سەیرە و با کۆبونەوەکان بەردەوام بن و حکومەت بەرنامەیەکی ڕونی،بۆ چاکسازی نییە و ڕیگری،لە چونی وەزیر،بۆ پەرلەمانیش دەکەن" .

ناوبراو دەڵێت " ئێستا ئیتر وەفدی دانوسانی چوار لایەنەکە دەبێت ، بە ئەندازەی قسەکانی جێگری سەرۆکی پارتی وەڵام بدەنەوە ، بەتایبەتی وەفدی بزوتنەوەی گٶڕان، کە بەشێکیان پێشتریش،لەکاتی پێکهێنانی کابینەی هەشتەمدا وەفد بون، دەبێت، ڕونی بکەنەوە،لەسەر چ بنەمایەک ئەو دوستونەیان ئامادەکردوە؟ ئەی بەرنامەی چکسازی حکومەت چی لێ هات؟ ئەوە دەرکەوت حکومەت نیەتی چاکسازی نییە؟ ئەی دەبێت ١٥ ئەندامی کابینەی هەشتەمی حکومەت ،کە لە چوار لایەنەکەن هەڵوێستان چی بێت و چۆن ڕۆڵی خۆیان دەبیینن؟".



AM:10:44:28/09/2015