300 ته‌رمی داعش گه‌یه‌ندرانه موسڵ
بەهۆی ئەو هێرشانە لەناوچەی كەركوك‌و ناوچەكانی دیكەی عێراق لەلایەن هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراق‌و فرۆكەی هاوپەیمانان كرایەسەر داعش ژمارەیەك زۆر تەرمی ئەو چەكدارانە گەیەنرا شاری موسڵ.
لەمبارەیەوە سه‌عید مه‌موزینی، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی (14)ی نه‌ینه‌وای پارتی دیموكراتی كوردستان بهNNA ڕاگه‌یاند، (300) ته‌رمی داعش له‌كه‌ركوك‌و بێجی‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق گه‌یه‌ندراونه‌ته موسڵ، كه به‌ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق كوژرابوون، وتیشی:"ته‌رمه‌كان له‌نه‌خۆشخانه‌كانی موسڵ به‌ئاسانی نه‌توانراوه بناسرێنه‌وه".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، له‌نێوان (شاری موسڵ‌و به‌عاج)، گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه، كه (321) ته‌رمی داعشی تێدایه، كه له‌ترسی دابه‌زینی وره‌ی چه‌كدارانی خۆی، داعش له‌وێدا ژێر خاكی كردوون.
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی (14)ی نه‌ینه‌وای پارتی هێمایبه‌وه‌شكرد، تیرۆرستانی داعش (28) چه‌كداری خۆیان كوشتوه، كه له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌میحوه‌ری باشوك هه‌ڵاتبوون.
PM:04:24:02/10/2015