سامانە سروشتییەکان راپۆرتی مانگانەی هەناردەكردنی نەوتی بڵاوكردەوە

بەپێی راپۆرتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمانگی ئەیلول بڕی 18,614,798 بەرمیل نەوتی خاوی بۆ بەندەری جیهان لە تورکیا هەناردە کردوە.

لەراپۆرتەكەدا هاتووە: لەم بڕە، کێڵگە نەوتیەکانی هەرێمی کوردستان بە 13,898,548 بەرمیل (واتە تێکڕا بە 448,340 بەرمیلی رۆژانە) بەشداریان کردووە و ئەو کێڵگانەشی کە لەلایەن کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە بەڕێوە دەبرێن بە 4,715,794 بەرمیل (واتە تێکڕا بە 152,122 بەرمیلی رۆژانە) بەشداریان کردووە.

بەهۆی چەند بارودۆخێکەوە کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستاندایە، لە مانگی ئەیلولدا هێڵی بۆری هەناردەکردن بۆ ماوی ٢ رۆژ لەکارکەوتووە کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە ئەنجامی کاری تێکدەرانە و دزیکردنەوە روویداوە.

دەقی راپۆرتە لێـــــــــــــرە بخوێنەرەوە



PM:03:27:05/10/2015