عەلی حەمەساڵح: نەوتی كوردستان زۆر بەزیادەوە موچەی پێ دابیندەكرێت

بەوتەی ئەندامێكی لیژنەی سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان نەوتی هەرێم بە زیادەوە موچەی فەرمانبەرانی پێدابین دەكرێت.

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە: دوای ئەوەی چەندین زانیاری و بەڵگەیان دەستكەوت لەبارەی نەوت لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی، بۆ دەستكەوتنی زانیاری زیاتر سەردانی كەركوكیان كرد و لەوێش چەندین زانیاری گرنگیان وەرگرتووە.

هەروەها جەخت دەكاتەوە كە :" 100% گەیشتمە ئەو ئەنجامەی كە نەوتی كوردستان زۆر بەزیادەوە موچەی پێ دابیندەكرێت".

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان باسی لەوەكردووە، كە لە ئایندەیەكی نزیكدا بە لێكۆڵینەوە و بەڵگەی فەرمی پەرلەمان و ناوەندەكانی بڕیار لە نادیاری داهاتی نەوت ئاگاداردەكەنەوە.



PM:02:41:09/10/2015