بەرپرسی نوسینەگەی هەولێری کەناڵی NRT چیرۆکی دەستگیرکردنیان دەگێڕێتەوە و دەڵێت "ئەو کەسانەی دەستگیریانکردین لەسەر شانیان لۆگۆی دەزگای پاراستن لەسەر شانیان بوو".
ئەمشەو ستافی ئۆفیسی هەولێری کەناڵی NRT دەستگیرکران و دواتر لە بازگەی دێگەڵە ئازاکران و کاوە عەبدولقادر بەرپرسی نوسینگەی هەولێری NRT باسی لە شێوازی دەستگیرکردنیان کرد و وتی"سوکایەتی زۆریان پێکردین و تەنانەت لە دووکارمەندی کەناڵەکەشیاندا".
کاوە عەبودلقادر باسی لەوەکرد کە یەکەم کاریان ئەوە بووە کە کامێراکانی NRTیان کوژاندووەتەوە و وتی "مۆبایلەکانیشیان لێسەندین و ڕێگەشیاننەداین پەیوەندی بە خێزانەکانمانەوە بکەین".
لەم ڤیدیۆیەدا لەزاری بەرپرسی نوسینگەی هەولێرەوە وردەکاری و چیرۆکی دەستگیرکردنەکەیان ببینە