عومەر عینایەت: رێگایان نەدا سەرۆکی پەرلەمان‌و ٥ پەرلەمانتار بچینە هەولێرەوە

پەرلەمانتاری گۆڕان عومەر عینایەت رایگەیاند: کاتژمێر ٩:١٥ ئەم بەیانییە گەیشتینە بازگای هەولێر لەودویو پردێوە، بەلآم هێزێکی چەکدار لەبازگەکە رێگایان لێگرتین.
عومەر عینایەت بە سپی راگەیاند: ئێمە لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان، پێنج پەرلەمانتاری تری گۆڕانمان لەگەڵدا بووە هێزێکی نزیک ٢٠٠ کەس دەبوون لەبازگەکە رایانگرتیین و رێگایان پێدنەداین بچیە هەولێرەوە.
عومەر عینایەت لە درێژەی لیدوانەکەیدا وتی: ئەو چەکدارانەی لە بازگەکە بوون رووی چەکەکانیان لە ئێمە بوو سێ ئەفسەریان بە پلەی نەقیب داوای لێکردین بگەڕێینەوەو ناهێڵین بچنە ناو هەولیرەوە فەرمانمان پێیە لەسەرو خۆمانەوە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لەکەژاوەکەی سەرۆکی پەرلەماندا هاوکات ستاڤێکی تەلەفزیۆنی کوردساتیشیان لەگەڵ بووە لەلایەن ئەو باگەیەوە ئازار دراون.
جگە لە د، یوسف مەحەمەد، پەرلەمانتاران عومەر عێنایەت و شێرکۆ محەمەد و پەروا عەلی و منیرە عوسمان و فایەق محەمەد، تیمی راویژکاری ئیدارەی پەرلەمان هاوڕێی سەرۆکی پەرلەمان بوون.



AM:09:44:12/10/2015