سلێمانی.. مامۆستایان بەیاننامەیەكیان ئاراستەی حكومەت‌و لایەنە سیاسییەكان كرد
ئەمرۆش وەك رۆژانی پێشووی خۆپیشاندان‌و مانگرتنی مامۆستایان لە سلێمانی بەردەوام بوو و مامۆستایان بەیاننامەیەكیان ئاراستەی حكومەتی هەرێمی‌و لایەنە سیاسیەكان كرد.
سه‌ره‌ڕای پێدانی مووچه‌ی مانگی حه‌وت، مامۆستایانی سلێمانی به‌رده‌وامن له مانگرتن‌و بایكۆتكردنی هۆڵه‌كانی خوێندن‌و ئه‌مڕۆ فراوانتر له ڕۆژانی ڕابردوو، له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا خۆپیشاندانیان كرد.
مامۆستایان، ئه‌مڕۆ به‌یاننامه‌یه‌كی چوار خاڵییان ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد‌و تێیدا داوایان كرد، حكومه‌ت واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مامۆستایان دیاری بكات‌و موچه‌ی هه‌ر مانگێك له 30 ڕۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات.
هاوكات، دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، چوه ناو مامۆستایان‌و له په‌یامێكدا به‌مامۆستایانی ڕاگه‌یاند: بۆ پشتیوانی له‌خواسته‌كانیان‌و وه‌رگرتنی داواكارییه‌كانیان، چوه‌ته ناو مانگرتنی مامۆستایان‌و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه، تائێستا هیچ مامۆستایه‌ك له‌سه‌ر مانگرتن‌و بایكۆت سزا نه‌دراوه‌و هه‌رگیز ئه‌وه‌ش ناكه‌ن.
AM:11:42:17/10/2015