" نەوشیروان مستەفا تەندروستی باشەو بەوزوانە دەگەرێتەوە کوردستان"

لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا بە کەسایەتی دیاری کوردستان، جەلالی سام ئاغاوە، نەوشیروان مستەفا رایدەگەیەنێت" تەندروستی باشەو بەمزوانە دەگەڕێتەوە کوردستان".

ماڵپەڕی سپی زانیویەتی شەوی رابردوو ١٠/١٨رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان نەوشیروان مستەفا پەیوەندی تەلەفونی بەکەسایەتی دیاری کوردستان، جەلالی سام ئاغەوە کردووە.

بەپێی ئەو زانیاریانە لەو پەیوەندییە تەلەفونیەدا کە لەچوارچێوەی هاوڕێیەتیدا بووە، نەوشیروان مستەفا رایگەیاندووە باری تەندروستی زۆر باشەو بەو زوانە دەگەڕێتەوە کوردستان.

هاوڕێیەتی هەردوو کەسایەتی دەگەڕێتەوە بۆمێژوویەیکی دووری ئەو سەردەمەی هەریەک لەنەوشیروان مستەفاو جەلالی سام ئاغا خوێندکاری قۆناغی سەرەتایی بوون لە قوتابخانەی " عەبدولیلا" لە سلێمانی.  



PM:12:06:19/10/2015