عەلی حەمە ساڵح: بەڕێوەبەری پۆلیس خۆی لای پارتی شیرین دەکات

پەرلەمانتاری گۆڕان، عەلی حەمە ساڵح وەڵامی لێدوانێكی بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر لەبارەی پێدانی پارە بە گەنجان دەداتەوەو دەڵێت" ئەو قسانە ناڕاست و نادروستەو ئەم تۆمەتانەی بەڕێوەبەری پۆلیس بۆ خۆشیرینكردنە لای پارتی دیموكراتی کوردستان".

عەلی حەمە ساڵح لە روونکردنەوەیەکدا کە کۆپیەکی بۆ سپی نێردراوە، لەسەر ئەو لێدوانەی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات  کەئەو پەرلەمانتارە 350هەزار دیناری بە گەنجان داوە بۆئەوەی خۆپیشاندان لە هەولێر ڕێك بخەن، دەڵێت" ئەم قسەیەی عەمید عەبدولخالق كۆی گشتی ناڕاست و نادروستەو ئەم تۆمەتانە بۆ خۆشیرینكردنە لای پارتی دیموكرات و ئەگەر بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر ڕاستدەكات با ئیفادەی ئەو گەنجانە بڵاوبكاتەوە كە لەكاتی دەستگیركردنیان داویانە ".

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " ئەگەر راپۆرتەكانی عەمید عەبدولخالق وەك ئەم زانیاریانە بێت كە داویەتە بەرپرسەكانی پارتی، ئەوا هەڵەكردن بە پارتی بەردەوام دەبێت ."

لەبەشێكی دیكەی ڕاگەیەنراوەكەی ئەو پەرلەمانتارەدا هاتووە"َ هەرگیز باوەڕم بەوە نییە خۆپیشاندان بە كوڕی فەقیر بكەم، هەركاتێك خۆپیشاندان بكەم من خۆم لەپێش دەبم و ئەو گەنجانەشی پۆلیس دەستگیریكردن، دوای دەستگیركردنیان من تەنیا بەدوادچونم بۆ كەیسەكە كردووەو پێشتریش نەمناسیون تاوەكو پارەیان بدەمێ ".



PM:03:25:20/10/2015