وردەكاریی كۆبوونەوەی گۆڕان‌و بزوتنەوەی ئیسلامی

ئەمرۆ بزوتنەوەی گۆڕان‌و بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان بۆ گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی ئێستای هەرێمی‌و قەیرانی سیاسی لایەنەكان لەشاری هەولێر كۆبوونەوە.

سەبارەت بەكۆبوونەوەكە عەبدوڵلا وەرتی، وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی بە ڕاگەیاند، کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی ئەو نێوەندگیریەدایە کە حزبەکەی دەستی پێکردووە بۆ هێوکردنەوەی بارودۆخە و ئامانجی سەردانەکەی وەفدی گۆڕانیش بۆ دەستخۆشیکردن بوو لەو هەوڵانە.

هەروەها ڕاشیگەیاند، وەفدەکەی بزوتنەوەی گۆڕان کە لە ئەندامانی ژووری پەیوەندییە سیاسییەکانی گۆڕان پێکهاتبوو ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ هەر دەستپێشخەریک کە ببێتە هۆی هێوکردنەوەی بارودۆخەکە.

وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی، بە NRTی وت: ئەوان وەکو داواکاری چەند خاڵێکیان بۆ هێوکردنەوەی بارودۆخەکە داوتە لایەنەکان و تا ئیستاش هەموو لایەنەکان ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ ئەو خاڵانەی ئەوان، کە بریتن لە ڕاگرتنی هێرشی ڕاگەیاندن و هێورکردنەوەی بارودۆخەکە و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی لایەنەکان و بەستنی کۆبوونەوەی لوتەکەی سەرکردە سیاسییەکان.



PM:04:23:22/10/2015