پارتی: لەسلێمانی فیكری تیرۆر لەدژی پارتی پەرەی سەندوە

كارگێڕی لقی دوانزەی پارتی لەهەڵەبجە پێیوایە بزوتنەوەی گۆڕان لەسنوری سلێمانی بەچڕی كار بۆ ناشیرینكردنی حكومەت‌و بارەگاكانی پارتی دەكات‌و دەڵێت: فكری تیرۆر لە دژی پارتی پەرەی سەندوە.

فاروق عەبدولكەریم، كارگێڕی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان بە میدیاكانی سەر بەحیزبەكەی راگەیاند: "هاندان لەدژی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە بەردەوامی هەیە، بە جۆرێک خەڵک پڕدەکرێت بەوەی پارتی ڕێگرە لە دابەشکردنی مووچە و نایەوێت پارە بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی بێت، ئامانجی یەکەمیان لەم هەڵمەتە ئاراستەکردنی خەڵکە لەدژی کاک مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان، ئێستاش هاندانی مۆدێرن پەیدا بووە".

وتیشی: "فکری تیرۆر لەدژی پارتی لە سنووری سلێمانی پەرەی سەندووە، گۆڕان بەچڕی کاربۆ ناشرینکردنی حکوومەت و بارەگاکانی پارتی دەکات، لەهەمان کاتدا دەیەوێت خەڵک بکاتە قەڵغانێک بۆ مەرامە حزبیەکانی خۆی".



PM:04:31:31/10/2015