د. عەلی قەرەداغی‌و قەرزاوی دڵیان لای ئۆردغانە

هەریەک لە قەرزاوی و د. عەلی قەرداغی نامەیەک دەنێرن بۆ پارتی دادو گەشەو دەڵێن " دڵمان لەگەڵ پارتی دادو گەشەدایە".

یەکێتی زانیانی ئیسلامی جیهان بە ئیمزای قەرەزاوی و د. عەلی قەرەداغی دەربارەی هەڵبژاردنەکەی تورکیا نامەیەک دەنێرن بۆ پارتی دادو گەشە و جگە لە پشتگیری خۆیان بۆ ئەو پارتە، داواش دەکەن خەڵک بچن بۆ دەنگدان و دەڵێن" بەشداریكردن لەهەڵبژاردنەكان فەریزەیەكی شەرعیی ‌و پێویستییەكی واقیعییە".

ئەو دوو کەسایەتییە ئاینییە وەسفی سەرۆکی تورکیا و سەرۆکی حکومەت دەکەن و دەڵێن" رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا‌ و ئەحمەد داود ئۆغڵۆ سەرۆك وەزیرانی توركیا خاوەن بنەمای کاری باشن و  دەستپاكی ‌و دادپەروەرین‌ و سیاسەتمەداری ژیرن لەخزمەتكردنی گەلی توركیا‌و گەلی موسڵمان بەگشتی".



PM:04:47:01/11/2015