به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی پاراستن و زانیاری، لاهوری شێخ جه‌نگی زانیارییه‌کی گرنگ له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ئاشکرا ده‌کات و ده‌ڵێت" له‌شه‌ڕی داعشه‌وه تا ئێستا، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نانه‌ت یه‌ك كۆبوونه‌وه‌شمان نه‌كردوه".
لاهور شێخ جه‌نگی له په‌یمانگه‌ی واشنتۆن بۆ خۆرهه‌ڵاتی نزیك له په‌نا‌ڵێكی كراوه‌دا سه‌باره‌ت به ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو ده‌زگای زانیاری و ده‌زگای پاراستن له‌ناو ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دا، كه ئێستا بونه‌ته ئاژانسی پاراستن و زانیاری، وتی " نامه‌وێت چیتر درۆ بكرێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستاندا. ئێمه هه‌رچه‌نده له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا یه‌ك ده‌زگاین و له‌یه‌ك سه‌رچاوه‌وه بودجه وه‌رده‌گرین به‌ڵام پێكه‌وه په‌یوه‌ندییمان نییه و له‌و كاته‌وه‌ی داعش په‌لاماری هه‌رێمی كوردستانی داوه، ته‌نانه‌ت یه‌ك كۆبوونه‌وه‌شمان نه‌كردووه".
ده‌رباره‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی دوایی هه‌رێم و ئیزندانی وه‌زیره‌کانی گۆڕان و رێگاگرتن له‌سه‌رۆکی په‌رله‌مان، لاهوری شیخ جه‌نگی وتی" به‌داخه‌وه ئه‌و رووداوه‌ی ئه‌م داوییه رویدا و ئه‌مه رای تایبه‌تی خۆمه، وا ده‌زانم كه كێشه‌كه رویدا‌و و پارتی هه‌ندێك له باره‌گاكانیان سوتا له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیی و ئه‌مه زۆر جێگه‌ی داخ و نیگه‌رانی بوو و ئیدانه‌مان كردوه. ئێستا یه‌كێتیی له ناوبژیدایه و نامانه‌وێت دۆخه‌كه له ده‌ست ده‌ربچێت. به‌ڵام باوه‌ڕم وایه كه كاردانه‌وه‌ی برایانی پارتی، كاردانه‌وه‌یه‌كی دروست نه‌بوو. سه‌رۆك وه‌زیران ره‌نگه مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت كه وه‌زیره‌كانی لابه‌رێت به‌ڵام ئه‌مه حكومه‌تی هاوپه‌یمانی بووه و هیچ پارتێكی سیاسی، پێش ئه‌و روداوه پرسی پێ نه‌كراوه. ده‌ركردنی وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌كاتێكدا كه تۆ له‌شه‌ڕدایت له دژی داعش، باوه‌ڕموایه ئه‌وه‌ی برایانی پارتی كردیان، هه‌ڵه‌بوو. ئه‌توانین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵبكه‌ین به‌ڵام ئه‌وه‌ی رێگه نه‌ده‌یت ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان كه سه‌ر به گۆڕانن بچنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان, ئه‌وه ئه‌و رێگه‌یه نییه كه ئێمه قوربانیمان بۆ داوه. سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكه. رێگه‌ی لێبگریت كه بچێته سه‌ر كاره‌كه‌ی هه‌ڵه‌یه و هه‌ڵه‌ش به هه‌ڵه چاره ناكرێت. ئه‌مانه‌مان به برایانی پارتی وتوه".
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه‌ی یه‌کێتی به‌شێک له‌قسه‌کانی ته‌رخان کرد بۆ بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان و وتی" مەسعود بارزانی به‌داخه‌وه هه‌رگیز نه‌یتوانیوه سه‌رۆكی هه‌رێم بێت. هه‌میشه وه‌كو سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ركه‌وتووه."
ئه‌مریكا ژوورێكی ئۆپه‌راسیۆنی له هه‌ولێر بۆ گۆڕینه‌وه‌ی هه‌واڵگری و ئاراسته‌كردنی هێرشه ئاسمانییه‌كان دروستكردووه. لاهور تاڵەبانی ره‌خنه ده‌گرێت كه ئه‌و ژووره نوێنه‌ری یه‌كێتی تێدانییه و ده‌ڵێت"
وتیان ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆك و كاك مه‌سرور ده‌یانه‌وێت. ئه‌وانه‌ی له‌وێ كارده‌كه‌ن كوردن و نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن. به‌ڵام زۆرجار به‌داخه‌وه ده‌بینین جیاوازی ده‌كه‌ن له نێوان ناوچه‌كاندا. له كه‌ركوك هه‌ندێكجار، هێنده هێرشی ئاسمانی یاخود پاڵپشتی ئاسمانیمان بۆ نایه‌ت."