بەرشەلۆنە نزیکە لە ڤان پێرسی

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاوی کردۆتەوە یانەی بەرشەلۆنە زۆر نزیکە لە هێنانی هێڕشبەری یانەی فینەرباخچەی تورکی رۆبن ڤان پێڕسی بۆ ریزەکانی لە سەرەتای مانگی یەکی ساڵی داهاتوودا،
پیشتر چەند رۆژنامەیەک لە وڵاتی ئیسپانیا بڵاویان کردەوە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت ڤان پێرسی بهێنێتە یانەی بەرشەلۆنەوە بەڵام هەر زوو کۆتایی بەو دەنگۆیانە هات و ئەمرۆش رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی نزیک لە بەرشەلۆنە بڵاوی کردۆتەوە پیڕسی بەتەواوی نزیکبۆتەوە لە رۆبن ڤان پێرسی هۆڵەندی.


ئا/ شاهۆ فایق



PM:07:07:05/11/2015