شێخ جەعفەر: هەموو لایەنە سیاسییەکان مەمنوون بارزانی بمێنێتەوە

فەرماندەی هێزەکانی حەفتای یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت" هەموو لایەنە سیاسییەکانی مەمنوون تا دوو ساڵی تر بارزانی لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە".

شێخ جەعفەر مستەفا وەزیری پێشووی پێشمەرگە لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی nrt رایگەیاند "هەموو لایەنە سیاسییەکانی مەمنوون تا دوو ساڵی تر بارزانی بمێنێتەوە لە پۆستەکەیدا".
ئەو بەرپرسەی یەکێتی کە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتییە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هیچ لایەنێکی سیاسی لەهەرێمی کوردستان کاندیدی نەبوو بۆ سەرۆکی هەرێم.

شێخ جەعفەر مستەفا دەڵێت" کێشەکانی ناو یەکێتی حاشا هەڵنەگرەو شتێکی شاراوەیە نییە".

سەبارەت بەوەی هەندێک لە برادەرانی ناو یەکێتی باس لەوە دەکەن کە شێخ جەعفەر نزیکە لەپارتیەوە، ئەو دەڵێت" با هەر بیڵێن، ئەگەر دڵیان بەوە خۆش دەبێت".

ئەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەوان وەک یەکێتی هیچ هاوپەیمانێتییەکیان نییە لەگەڵ سێ لایەنەکەی تر تەنها پرۆژەیەکیان هەبوو پێشکەشی پەرلەمانیان کردوو لەپەرلەمان کرا بەیەک پرۆژە.

شێخ جەعفەر جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە مەسعود بارزانی لای ئەو سەرۆکە و ئامادەیە مامەڵە لەگەڵ شێخ جەعفەریش بکات.



PM:08:01:05/11/2015