ئێران سیستمی موشەكیی (S-300) لە روسیا دەكڕێت
وەزارەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند كە تارانو مۆسكۆ گرێبەستی كڕینی سیستمی بەرگریی موشەكیی (S-300)یان واژۆكرد. ئەمەریكاو ئیسرائیلیش داژیەتی دەكەن.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئیتارتاسی روسی، ئەم سیستمی موشەكییە 18 مانگ پاش گرێبەستەكە رادەستی ئێران دەكرێت.
موشەكی دژە ئاسمانی (S-300) دەتوانێك لەیەك كاتدا 100 فرۆكە بەدوری 150 كیلۆمەتر بكاتە ئامانج.
ئیسرائیلو ئەمەریكا ناڕەزایەتی خۆیان بە فرۆشتنی ئەم سیستمی موشەكییە لەلایەن روسیاوە بە ئێران دەربڕیوە.
PM:03:09:09/11/2015