وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، رایدەگەیەنێت، رێژەی ئاوارەكان لە عێراق 3 ملیۆن و 300 هەزار كەسی تێپەراندوەو ئاوارەكان %10ی دانیشتوانی عێراق و لە هەرێم %25ی دانیشتوان پێك دەهێنن.
دەرباز محەمەد، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، لە میانی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی گەشە پێدان، بۆ پاڵپشتیكردنی تواناكان لە رووبەرووبونەوەی قەیرانەكاندا كه له وڵاتی ئوردن بهڕێوه دهچێت رایگەیاند: بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت، كورتهێنان لە بوجەی عێراقدا دروست بوەو بەوەش ناتوانرێت پێداویستیە داراییەكان بۆ تەواوی ئاوارەكان دابین بكرێت و تەنها دەتوانرێت سێ یەكی پێداویستیە داراییەكانیان بۆ پڕبكرێتەوەن لەبەر ئەوە پێویستیان بە هاوكاری وڵاتان و رێكخراوەكانی نەتەوە یەكگرەوەكانە.
وەزیری كۆچ وتیشی "رێژەی ئاوارەكان لە عێراق 3 ملیۆن و 300 هەزار كەسی تێپەراندوەو ئاوارەكان %10ی هاولاتیانی عێراق و لە هەرێم %25ی دانیشتوان پێك دەهێنن.