عەلی حەمەساڵح: سەدان ملیۆن دۆلار نەوتی مانگی 11 دزراوە

جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی‌ كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەر حزبێك لە حكومەتدا بەشداربێت یاخود نا، مەوقیف و هەڵویستی جدیان نەبێت یان شەریكن لە دزی یا ترسێندراون، دەشڵێت: "سەدان ملیۆن دۆلاری نەوتی مانگی 11ی ئەمساڵ دزراوە".

عەلی‌ حەمەساڵح ؛پەرلەمانتاری‌ فراكسیۆنی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان؛ ڕایگەیاندوە، سەدان ملیۆن دۆلاری نەوتی مانگی 11ی ئەمساڵ دزراوە، كە پارەی نەوت و مووچەی فەرمانبەرانە.

جەختیشدەكاتەوە، كە تاوەكو سەرەتای مانگ نەگەڕێتەوە، بە وردەكاریی و بەڵگەوە ئاشكرای دەكەین.

دەشڵێت: "هەر لایەنەێك لە حكومەتدا بەشداربێت یان نا، هەڵویستی جدیان نەبێت، یان شەریكن لە دزی و برسیكردن و ماڵ وێرانكردنی خەڵكی كوردستان یان پیس خۆرییان كردووە و ترسێندراون، بەڵام بەلای كەمەوە بەرپرسن لەم تاوانەدا".



PM:04:45:26/11/2015