روسیا بێجگە لە خوێندكارە كوردەكان خوێندکارانی توركیا دیپۆرت دەكاتەوە

بەپێی ئەو ئابلۆقانەی حكومەتی روسیا بەسەر توركیای دەسپێنێت، سەرجەم خوێندكارانی ئەو وڵاتە لە روسیا دیپۆرت دەكرێنەوە، بەڵام ئەم دیپۆرتكردنەوە خوێندكارانی كوردی باكور ناگرێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە لێدوانێکدا ئاشکرایکردوە بێجگە لە خوێندکارە کوردەکان، هەموو خوێندکارێک هەڵگری پاسپۆرتی تورکیا دیپۆرت دەکەینەوە.

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا رایگەیاند "هەموو خوێندکارە تورکەکانی نیشتەجێی ڕووسیا دیپۆرتی تورکیا دەکرێنەوە، ئەمە خوێندکارە کوردەکانی باکوری کوردستان ناگرێتەوە، هەرچەندە هاوڵاتی تورکیاش بن".

پاش خستنەخوارەوەی فرۆكە جەنگییەكەی روسیا لەلایەن توركیا، مۆسكۆ چەندین بڕیاری دژی حكومەتی توركیا خستۆتە بەرنامەی خۆیەوە.



PM:02:21:29/11/2015