شاجوانی یۆنان لەپێشبڕكێی شاجوانی جیهان دەردەكرێت

هەڵبژاردنی شاجوانی جیهان كە بڕیارە لەم مانگەدا بەڕێوە بچێت، بێ بەشداری شاجوانی یۆنان دەبێت.

بەبێ هۆكارێكی دیاركراو تیودۆرا مۆرایسی شاجوانی یۆنان لەپێشبڕكێی هەڵبژاردنی شاجوانی جیهان دووردەخرێتەوە كە بڕیارە 19ی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت و دەگەڕێتەوە وڵاتەكەی.

بە بەشداری نەكردنی ئەو شاجوانە، ژمارە پاڵێوراوەكان دەبنە 113 پاڵێوراو، بەو پێیەی تائێستا شاجوانی نێجیریا ئامادەبونی لە ئاهەنگەكەدا یەكلای نەكراوەتەوە و گەر لەكاتی خۆیدا بگات، ئەوا كێبڕكێ شاجوانی جیهان لەنێوان 114 شاجوانی وڵاتاندا بەڕێوە دەچێت.



PM:02:25:03/12/2015