وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی زانكۆلاین ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
عه‌باس ئه‌كره‌م، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، بڕیاره كاتژمێر (سێ)ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌شاری هه‌ولێر، كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی سازبكرێت له‌باره‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی زانكۆلاین‌و ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێم وه‌رگیراون.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دوای كاتژمێرێك له‌ڕاگه‌یاندنی زانكۆلاین، خوێندكاران ده‌توانن له‌ماڵپه‌ڕی زانكۆلاین ئه‌نجامه‌كان وه‌ربگرنه‌وه.
ده‌توانن
لێـــــــــــــــــــــرەوە ئه‌نجامی زانكۆلاین وه‌ربگرن