دۆسیەیەكی نوێ... دانا غاز دەیەوێت ئیفلاس بە حكومەتی هەرێم بكات

كۆمپانیای دانا غاز بەهۆی "دەستوەردان لەكارەكانیان لەدوو كێڵگەی هەرێم" داوای قەرەبوونی 11 ملیار دۆلار لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات.

كۆمپانیای دانا غاز لە بەیاننامەیەكدا كە ئەمرۆ 8/12 بڵاویكردوەتەوە رایدەگەیەنێت: بڕیاره‌ ساڵی‌ داهاتوو ئه‌و دۆسێی‌ سكاڵایانه‌ كه‌ به‌هاوبه‌شی‌ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیای‌ "كرێنست پێترۆلیۆم و پێڕڵ پێترۆلیۆم تۆمار كراون، بچێته‌ به‌رده‌م دادگای‌ ناوبژیوانی‌".

دانا غاز ئه‌وه‌شی‌ روونكردووه‌ته‌وه‌ دۆسیه‌ی 3 ملیار دۆلاریه‌كه‌ی هه‌رێم به‌ دژی ئه‌و گروپی كۆمپانیایه‌ له‌ هه‌مان دانیشتنی دادگای ناوبژیوان پێشكه‌ش ده‌كرێت.

دانا غاز له‌كۆتایی‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، تائێستا هیچ پاره‌یه‌كیان له‌ حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رنه‌گرتوه‌ دوای‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی ناوبژیوانی له‌نده‌ن له‌ رۆژی‌ 20ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2015 دا، كه‌ به‌پێی‌ بڕیاره‌كه‌ ده‌بێت حكومه‌تی‌ هه‌رێم بڕی‌ 1 ملیار و 980 ملیۆن دۆلار راده‌ستی‌ كۆمپانیای‌ دانا غاز بكات له‌ماوه‌ی‌ 28 رۆژدا .

ساڵی 2007 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ گرێبه‌ستێكی 25 ساڵی‌، مافی په‌ره‌پێدانی هه‌ردوو كێڵگه‌ی‌ كۆرمۆر و چه‌مچه‌ماڵی دا به‌ دوو كۆمپانیای ئیماراتی دانا غاز و كرێسنت پێترۆلیۆم، دواتریش دوو كۆمپانیای تر كه‌ بریتین له‌ ئۆ ئێم ڤی نه‌مساوی و ئێم ئۆ ئێڵ هانگاری له‌هه‌مان پرۆژه‌دا بڕی‌ 10% یان پێدراوه‌.



PM:02:39:08/12/2015