دووشەممەی داهاتوو موچەی مانگی ٩ی وەزارەتێك دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو موچەی مانگی ٩ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمدا بڵاوبووەتەوە هاتوو "لە بەردەوامیی پرۆسەی دابەشكردنی مووچەدا، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژی دووشەممە 2015/12/21 مووچەی مانگی ئەیلوولی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دابەش دەكات."



PM:04:26:19/12/2015