پرسەنامەی نەوشیروان مستەفا بەبۆنەی كۆچی دوایی کوردۆ قاسم

نەوشیروان مستەفا بە بۆنەی كۆچی دوایی ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان پرسەنامەیەك ئاراستە كەسوكاری دەكات دەڵێت "لە دەستدانی زیانێكی گەورەیە لە خەباتی گەلەكەمان".

نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بە بۆنەی كۆچی دوایی كوردۆ قاسم، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، پرسەنامەیەكی ئاراستەی بنەماڵەی كۆچكردوو كرد.

نەوشیروان مستەفا دەنووسێت "بەداخێكی زۆرەوە هەوڵی كۆچی دوایی هاوڕێی خۆشەویستم كاك كوردۆم بیست".

نەوشیروان مستەفا دەڵێت "كۆچی دوایی هاوڕێ‌ كوردۆ كە یەكێ لە قارەمانەكانی زیندانی بەعس، یەكێ لە قارەمانەكانی شۆڕشی كوردستان و یەكێك لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆران بوو، بەو هەموو تەجروبە و شارەزاییە كە هەیبوو زیانێكی گەورەیە لە خەباتی گەلەكەمان".

رێكخەری گشتی گۆڕان لە پرسەنامەكە پرسە و سەرخۆشی لە بنەماڵەی كوردۆ قاسم، كەسوكار و هاوڕێ‌ و هاوسەنگەر و هاوخەباتەكانی دەكات دەڵێت‌ "لە خوای گەورە تكاكارم گیانی بە بەهەشت شاد بكات و سەبووری بە هەموو لایەك ببەخشێ‌ گیانی شاد و یادی هەمیشە زیندووبێت‌".



AM:01:16:22/12/2015