نوسەرێکی ناسراوی تەنز ئامێز لەسەر ئەو هەموو سەردانەی بەرپرسانی کورد بۆ تورکیا دەیکەن، دەڵێت" ئاخ ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان ماڵی له‌هه‌ولێر ئه‌بوو، كۆڵێك مه‌سره‌فی ته‌یاره‌و هاتوچۆمان بۆ ئه‌گه‌ڕایه‌وه".
د. شیرکۆ عەبدوڵا لە ستونێکی نوێ‌دا بەناونیشانی " ئاخ ئەگەر" رەخنەیەکی زۆر کۆمێدی لەبەرپرسانی سیاسی و حکومی هەرێم‌و هێزە سیاسییەکان دەگرێت، لەنێویاندا رەخنە لەسەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێم دەگرێت و دەڵێت" ئاخ ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان ماڵی له‌هه‌ولێر ئه‌بوو، كۆڵێك مه‌سره‌فی ته‌یاره‌و هاتوچۆمان بۆ ئه‌گه‌ڕایه‌وه".
ئەو نوسەرە لەو ستوونەدا لەسەر راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان دەڵێت"ئاخ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت به‌خۆشباوه‌ڕیی دروست بكرایه، ده‌مێك بوو كورد شانی ئه‌دا له شانی یۆنان."
ستوونەکە
ئاخ ئەگەر
ئاخ ئه‌گه‌ر ئاشتی هه‌ورامی- یان ئه‌كرد به‌ڕه‌ئیسی ئۆپیك، ئێستا (یه‌ك) دنیا قه‌ته‌ری‌و سعودیمان ئه‌بینی له‌و ترافیك لایتانه كلینیكسیان ئه‌فرۆشت.
+ ئاخ ئه‌گه‌ر مه‌وقیفی سیاسی حلێب بوایه، ئێستا یه‌كگرتوو ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه ره‌حمه‌تییه‌ی كردبوو به‌ستالینگراد.
+ ئاخ ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان ماڵی له‌هه‌ولێر ئه‌بوو، كۆڵێك مه‌سره‌فی ته‌یاره‌و هاتوچۆمان بۆ ئه‌گه‌ڕایه‌وه.
+ ئاخ ئه‌گه‌ر په‌شیمانی شاخی لێ بڕوایه، ئه‌و خزمانه‌ی گرده‌كه هه‌موویان له‌داخی پارتی ئه‌بوون به به‌رانه‌كێوی.
+ ئاخ ئه‌گه‌ر درۆی سیاسی ده‌ستنوێژی بشكاندایه، به‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیمان ئه‌گوو خه‌سته‌خانه‌یه‌كی كسور بۆ حیزبه ئیسلامییه‌كان بكاته‌وه.
+ ئاخ ئه‌گه‌ر ته‌له‌فزیۆن سه‌قافه‌تی بڵاوبكردایه‌ته‌وه، ئێستا له‌هه‌موو كۆڵانێكدا سی چل ئیفلاتون‌و سوكرات‌و هیگڵمان ئه‌دی.
+ ئاخ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت به‌خۆشباوه‌ڕیی دروست بكرایه، ده‌مێك بوو كورد شانی ئه‌دا له شانی یۆنان.
+ ئاخ ئه‌گه‌ر كاره‌با له‌ته‌كه‌تول دروست بكرایه، ئێستا (یه‌كێتی) كوردستانی كردبوو به‌لاس فیگاس.