هەدەپ: ئەوەی بەرامبەر سەرۆکی پەرلەمان کرا، دژی ئیرادەی گەله‌

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە پێشوازی نوێنەرانی هەدەپ لە  هەرێمی کوردستان، پرسی پێکەوەیی کارکردنی نێوان لایەنە سیاسییەکانی پارچەکانی کوردستان و خەباتی دیموکراسییانە و ڕەوشی سیاسی باکور گفتوگۆی لەبارەوە کرا."

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٣ شەممە د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمان، پێشوازیکرد، لە شیلان ئەمین ئۆغلۆ و عابد ئەکە، نوێنەرانی هەدەپ لە هەرێمی کوردستان.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، شیلان ئۆغلۆ نیگەرانی (هەدەپ)ی سەبارە بە بارودۆخی هەرێمی کوردستان و قەیران و کێشە سیاسییەکان دەربڕی و وتی " ئەوەی بەرامبەر سەرۆکی پەرلەمان کرا، دژ بە ئیرادەی گەلی کوردە، ئەو هێزانەی بەو شێوەیە کار دەکەن داهاتووی سیاسییان ڕوناک نابێت. ئێستا کاتی ئەوەیە هەمومان بەرژەوەندی نەتەوەیی کۆمان بکاتەوە، نەک دەست بخەینە دەستی دوژمنانی کوردەوە."

سەرۆکی پەرلەمان"پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەدەپی لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا و کرد و نیگەرانی خۆشی سەبارەت بە شەهیدکردنی هاوڵاتیانی سڤیل لە باکور دەربڕی و وتی "ئەو سەرکەوتنەتان دڵی هەمو کوردێکی خۆشکرد،  لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی خەباتی سیاسی پارچەکانی کوردستان، بەڵام ئێستا کاتی ئەوەیە کاری پێکەوەیی و هاوبەش لایەنە سیاسییەکانی پارچەکانی کوردستان کۆبکاتەوە.
سەبارەت بەڕۆڵی پەرلەمان لەو پێکەوە کارکردنەشدا، سەرۆکی پەرلەمان وتی "لەماوەی کارکردنمان لە پەرلەمان هێڵی سورمان لەسەر هیچ لایەنێکی سیاسی پارچەکانی کوردستان نەبووەو پەرلەمانی کوردستانمان بە موڵکی هاوڵاتیانی هەر چوارپارچەی کوردستان زانیووە.



PM:12:37:29/12/2015