له‌م مانگه‌دا به بڕیاری سه‌رۆکی حکومه‌ت، خوشکێکی "د. فوئاد حسێن" سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، به به‌ڕێوبه‌ری گشتی خانه‌نشین ده‌کرێت بێ ئه‌وه‌ی هیچ کاتێک پۆستی به‌ڕێوبه‌ری گشتی هه‌بوبێت".
به‌پێی فه‌رمانێک، که هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه،29/12/2015، بڵاویکردۆته‌وه، سۆسه‌ن محه‌مه‌د حسێن به‌گی، خوشکی فوئاد حسێن، سه‌رۆکی دیوان سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، به فه‌رمانی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی حکومه‌ت، به ناونیشانی به‌ڕێوبه‌ری گشتی خانه‌نشینکراوه.
سۆسه‌ن محه‌مه‌د حسێن، وه‌ک ئه‌ندازیارێکی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردنی هه‌لێر، کاتێک خانه‌نشینکراوه، ناڕه‌زایی هه‌بوه له‌وه‌ی موچه‌که‌ی که‌مه.
دواتر به‌پێی بڕیارێک له‌لایه‌ن سه‌رۆکی حکومه‌ته‌وه، به‌ناونیشانی به‌ڕێوبه‌ری گشتی خانه‌نشینکراوه به پله‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتی و به موچه‌ی سێ ملیۆن دینار. ناوبراو ته‌نها، کارمه‌ندێکی ئاسایی بوه‌و هیچ کات له پله‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتیدا نه‌بوه.