لەشەوی ساڵی نوێدا چەندین مەراسیم و ڕێوڕەسمی جیاواز بەڕێوە دەچێت، چەندین ئاهەنگ سازدەكرێت، بەڵام گەر بەشداری یەكێك لەو ئاهەنگانە ناكەیت، ئەوا دەتوانیت لە ماڵەوە شەوێكی جیاواز لەگەڵ هاوسەر و خۆشەویستەكەت بەسەر بەریت.
هەنگاوەكانی بەسەر بردنی شەوێكی جیاواز لە سەری ساڵدا:
1- خۆگۆڕن: هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ باشترە لەم شەوەدا بە جوانترین شێوە خۆیان بگۆڕن و هەوڵبدەن شیكترین جلوبەرگ بپۆشن.
2- ئامادەكردنی خوانێكی ناوازە: لەبەری نان خواردن بەرامبەر شاشەی تەلەفزیۆن، باشترە لەمشەودا خوانێكی ناوازە لەسەر مێز بڕازێنرێتەوە، هەروەها گوڵ و مۆم لەسەر خوانەكە بونی هەبێت.
3-جۆری خۆراكەكان جیاوازبن: باشترە ئەو خوانەی لە شەوی سەری ساڵدا پێشكەش دەكرێت ڕۆمانسی بێت و حەزی سێكسی بەهێز بكات، وەك پەنیر و خواردنە دەریاییەكان.
4- گوێگرتن لە میوزیك: باشترە لەكاتی نان خواردندا گوێ لە میوزیكێكی ئارام و ڕۆمانسی بگیرێت.
5- نهێنییەكان بگۆڕنەوە: لەگەڵ چونە ساڵی نوێوە هەندێ نهێنی لەگەڵ هاوسەرەكەتدا بگۆڕنەوە و هیواو ئاواتی خۆتان بۆ ساڵی داهاتوو بڵێن.
6- سەماكردن و سەیركردنی فیلم: لە شەوی ساڵی نوێدا سەیری فیلمێكی ڕۆمانسی بكەن، یاخود لەگەڵ ئاواز و میوزیكدا سەما بكەن.
7- گۆڕینەوەی دیاری: گۆڕینەوەی دیاری لەنێوان هاوسەراندا زۆر گرنگە و خۆشەویستی نێوانیان زیاد دەكات.
8- پاش بەسەربردنی ئەو ساتانە، ماچ كردن و پەیوەندی سێكسی خۆشەویستییەكی زیاتر دەبەخشێت بە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ، بۆیە باشترە ئەو كردارە بەشێك بێت لە ساتەكانی بەسەربردنی شەوی سەری ساڵ.