هه‌ده‌په له‌سه‌ر ئه‌و پێشیلکاریانه‌ی ئۆردو‌غان و به‌رپرسانی تر به‌رامبه‌ر حیزبه‌که‌یان و خه‌ڵکی باکوری کوردستان ئه‌نجامیان داوه، داوای یاسایی له‌سه‌ر ئۆردو‌غان و چه‌ند به‌رپرسێکی تر تۆما کرد.
میدیاکانی تورکیا بڵاویان کرده‌وه، پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، به تۆمه‌تی دروستكردنی دوژمانیه‌تی له‌نێوان گه‌لانی توركیادا‌و پێشلێكردنی مافه سیاسییه‌كان‌و سوكایه‌تیكردن به هاوسه‌ركانی هه‌ده‌په‌و ئه‌نجامدانی تاوانی دژه مرۆڤایه‌تی، سكاڵای له‌سه‌ر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا‌و ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ سه‌رۆك وه‌زیران‌و چه‌ندین به‌رپرسی تری حكومی تۆمار كردوه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه داواکه‌ی هه‌ده‌په له دادگای كۆماریی له ئه‌نكه‌ره تۆمار كراوه و تیایدا هاتووه" ئه‌ردۆغان‌و داودئۆغڵۆ‌و چه‌ندین به‌رپرسی حكومیی، له په‌یام و وتاره‌كانیاندا خه‌ڵكیان هانداوه بۆ ئه‌نجامدانی توندوتیژیی به‌رامبه‌ر هه‌ده‌په‌و لایه‌نگرانی له‌كاتی هه‌ڵبژاردن‌و دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا و هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسانه خه‌ڵکیان هانداوه بۆ هیرشی سه‌ر باره‌گاكانی له ئامه‌د‌و ئه‌نكه‌ره‌و سوروج‌و كوشتنی 360 هاوڵاتی مه‌ده‌نی له باكووری كوردستان".