پارتی بە بەکر عەلی‌و کاوە گەرمیانی وەڵامی یەکێتی دەداتەوە

پارتی وەڵامی راپۆرتەکەی میدیا فەرمی یەکێتی دەداتەوەو دەڵێت" زۆر چاو قائیمن  ئەوا دەتوانن بەدوای کەیسەکانی بەکر عەلی شاعیر و کاوە گەرمیانی و خالیدی خولە سووردا بەگەرین و زووتر دەگەنە ئەنجام".

سێ رۆژ لەمەبەر ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی لەراپۆرتیکی درێژدا داوا دەکات " ئەنجامی لیکۆڵینەوەی له‌ کوشتنی فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی و غازی ئه‌تروشی و نه‌جیم تۆفیق)ن، ئاشکرا بکه‌ن"و مەکتەبی رێکخستنی پارتیش لەزاری ئەردەڵان هەڵەبجەییەوە دەڵێن" ئاخر گەر ئەو کەیسانە لای سایتەکە ناڕونن خۆ کەیسی شەهید کردنی شاعیر بەکر عەلی لای ئاسایشی سلێمانیە،دواتر بۆ خەمخۆری و خستنەڕوی ڕاستی دەیانتوانی بڕۆن بە دوای کەیسی کوشتنەکانی قایمقامی سلێمانی و پاسەوانە تایبەتەکەی جەنابی مام جەلال و خالیدی سەرۆک هۆزی غەوارەو سوتانی nrt و تەقەکردن لە شاسوارو لێدانی ڕێبین هەردی و شەهیدکردنی کاوە گەرمیانی و زۆری تر،بە ئاسانی دەستیان بە ڕاستی دەگەیشت و دواتریش دەستیان بۆ زۆر کەیسی تر ببردایەو ئێمەیش لێی سودمەند دەبوین!".

دەقی نووسینەکە

له‌به‌كر عه‌لیه‌وه‌ تا كاوه‌ گه‌رمیانی
دیوارەکان لێرە لەسەر بناغەیەکی ئەندازیاری بنیات نراوە،بۆیە مشک ناتوانێت بێتە ژورەوە...سەیر بوو کاتێک ڕاپۆرتێکم لە سایتی puk media بەرچاو کەوت لەسەر دروست کردنی گومان لە شەهیدکردنی هەڤاڵ و فەرماندە فەرەیدون جوانڕۆیی و مردنی دوو بەرپرسی دیکەی پارتی، ئاخر ئەم میدیا کەسیە بە حزبی کراوە زۆر مایەی بەزەییە،ئەو ڕاپۆرتەش ئەوەندە هەرزەکارانە نوسراوە هەست دەکەی کە بێ ئازاد جوندیانی پێوە دیارەو سواڵی کۆکردنەوەی خوێنەر ئەکات،بۆ ئەو پرسانەش کە دەستی بۆ بردوون ئەوەندە بە ڕوو قایمی قسەی لەسەر کردوون مرۆڤ تەنها بزە دەیگرێت،ئاخر گەر ئەو کەیسانە لای سایتەکە ناڕونن خۆ کەیسی شەهید کردنی شاعیر بەکر عەلی لای ئاسایشی سلێمانیە،دواتر بۆ خەمخۆری و خستنەڕوی ڕاستی دەیانتوانی بڕۆن بە دوای کەیسی کوشتنەکانی قایمقامی سلێمانی و پاسەوانە تایبەتەکەی جەنابی مام جەلال و خالیدی سەرۆک هۆزی غەوارەو سوتانی nrt و تەقەکردن لە شاسوارو لێدانی ڕێبین هەردی و شەهیدکردنی کاوە گەرمیانی و زۆری تر،بە ئاسانی دەستیان بە ڕاستی دەگەیشت و دواتریش دەستیان بۆ زۆر کەیسی تر ببردایەو ئێمەیش لێی سودمەند دەبوین!
دواجار لە ئێستادا جوانترین کەیس بۆ قسە لێکردن فرە باڵی و درزو بومەلەرزەو بێ سەنتەری و وازهێنانی دوو وتەبێژی یەک لەدوای یەکی یەکێتی یە کاک (ئازاد جوندیانی و کاک عیماد ئەحمەد) چونکە ئەم پرسانە پێویستیان بە ئاسایش و پۆلیس نیە،ئاخر وەک خۆتان دەڵێن دیموکراسی لای ئێوەیەو بۆ ئەوەیش جوانترە لە خۆتانەوە دەست پێ بکەن چونکە (کردار شەرتە)



PM:11:09:01/01/2016