جێگری سەرۆكی پەرلەمان، فەرمانی دەرەكردوە بۆ بەرزكردنەوەی پلەی سەرجەم راوێژكارەكانی پەرلەمانو پەرلەمانتارێكیش دەڵێت: بهیاسا ئهمانه هیچیان دهسهڵاتی جیگری سهرۆکی پهرلهمان نیه.
عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان نوسراوێکی نھێنی جەعفەر ئیمینیکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، کەھاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتیشە ئاشکرادەکات، کەتیایدا فەرمانی دەرکردوە بۆ بەرزکردنەوەی پلەی سەرجەم ڕاوێژکارەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ پلەی(ئەلف)و بەپلەی بریکاری وەزارەت.
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان وەک تەنزێک لەجێگری سەرۆکی پەرلەمان دەڵێت:"ئافەرین کاک جەعفەر، تۆش فرسەتت لێ ھێنا، بیستم دوو ئۆتۆمبیلی مۆدیل بەرزت بۆ خۆت کڕیوە و بیستم پلەی ٢٥ راوێژکارت بەرزکردووەتەوە بۆ پلە ئەلف واتە بریکاری وەزیر".
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، جەعفەر ئیمینیکی بەناوی جۆراوجۆرەوە سەرقاڵی تەخشان و پەخشانی پارەن و دەشڵێت:"وتیان بڕیاری ئەوەشتان داوە راگەیاندن نەیەتە ناو بینای پەرلەمان".
ئاشکراکردنی ئەم فەرمان و کارانەی ئیمینیکی لەکاتێکدایە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، ١١ بڕیاری وەک ھەنگاوی یەکەمی چاکسازی و کەمکردنەوەی خەرجیەکان پەسەندکرد، کە لەناویاندا کەمکردنەوەی ١٠٠%ی دەرماڵەی پەرلەمانی کوردستان ھەبوو.