هەفتەی داهاتوو پارەی قەرەبووی بەشە خۆراك دابەش دەكرێت
بەوتەی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراک پارەی قەرەبووی بەشە خۆراکی ھاوڵاتیان گەیشتۆتە شاری سلێمانی و هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشکردنی دەکەن.
شەوکەت محەمەد بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراک لەسلێمانی لەلێدوانێکی تایبەتدا بەتۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاند: بڕی پارەی قەرەبووی بەشە خۆراکی فەوتای چوار مانگی ھاوڵاتیان گەیشتووەتە سلێمانی و چاوەڕوان دەکرێت ھەفتەی داھاتوو بەتایبەت لەڕۆژی سێشەممە دەست بەدابەشکردنی بکرێت.
وتیشی: کۆیی ئەو پارەیەی بەدەستمان گەیشتووە پارەی بەشە خۆراکی فەوتاوی چوار مانگی ساڵی ٢٠١٤یە، ھەریەک لەماددەکانی شەکر و برنجەو بۆ ھەر ھاوڵاتیەکیش بڕی ١٨ھەزار دینارە بۆ مانگێک".
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕی ئەو پارەی کە بۆ بەشە خۆراکی فەوتاوی ھاوڵاتیان گەشتووەتە سلێمانی لەئێستادا ٣٢ ملیارو ٢٠٥ ملیۆن دینارە.
PM:02:17:05/01/2016