زێدان خۆشترین ساتی سەركەوتنەكەی شەوی رابردووی ئاشكرا كرد


دوای یەكەم یارییان بەرامبەر بە یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکرۆنیا ڕاهێنەرە فەرەنسیەكە ڕایگەیاند ئەوەی پیاوی یاریەكە-بەیڵ كردی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ  پێویستە هەموو یاریزانەکان ئەنجامی بدەن .

"زەینەدین زێدان ڕایگەیاند كە هەموو ئەوەی ئەو داوای ئەكات لە یاریزانەكانی ریاڵ مەدرید ئەوەیە كە گاریس بەیڵ پێشكەشی كرد بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ لاكەرۆنا.

گاریس بەیڵ شەوی رابردوو توانی هاتریک تۆمار بکات و یانەکەی بەرەو سەرکەوتنێکی گەورە بەرێت بە ئەنجامی {٥-٠}


یاریزانی پێشووتری هێڵی ناوەڕاستی ڕیاڵ مەدرید زێدان  پێش یاریەكە جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە ئەیەوێ سیانەی پێشەوەی هێڵی هێرشبەر بەیڵ و بنزیمە و رۆناڵدۆ پێویستە هەوڵەكانی خۆیان لەناو یاریگا بەرز بكەنەوە بەبێ تۆپ.

ڕاهێنەرە تەمەن 43 ساڵەكە ئاستە بەرزەكەی بەیڵ لە  رۆژی شەممەدا ئەبێ ببێتە نموونە ئەوەشی بە رۆژنامەنووسەکان ڕاگەیاند كە ئەوەی گاریس بەیڵ كردی ئەوەیە كە من لە هەموو یاریزانەكانی داوا دەكەم كە پەستان دروست بكەن بەبێ تۆپ و شوێنی فراوانتر بكەنەوە لەناو یاریگادا كاتێك تۆپیان لایە.
"كاتێ یاریەك دەبەیتەوە ڕاهێنەر تەنها ئەوەندەی لەسەرە دڵخۆش بێ ئەوەش كە من دڵخۆش دەكا ئەوەیە كە بە ئەنجامی 5-0 یاریەكەمان بردەوە ئەمەش كەم نیە.

"ویستی ئێمە ئەوەبوو كە بە تۆپەوە دەربچین و هەنگاو بنێین ئەوەشمان كرد و گرنگترین كاریش ئەوەیە باشتری بكەین.
"ئەمانەوێ چێژ لە یارییكردن ببینین سوپاسی هەموو لایەك دەكەم بۆ پشتگیریەكانیان , گرنگترین شتیش هەڵوێستی یانەكەبوو بۆیە گرنگە زۆر لایەنی تریش گرنگی پێبدەین و هەر واش دەكەین .
"من ئەمڕۆ زۆر هێمن و لەسەر خۆ بووم بەڵام ئێستا دڵخۆشم.

"ڕۆناڵدۆ گۆڵی دووەمی بەیڵی دروست كرد بەڵام زۆر هەلی گرنگی لەدەست دا كە گێرمەن لوكسی گۆڵپارێزی یانەی دیپۆرتیڤۆ لە تاقیكردنەوەكاندا سەركەووتوو بوو بەڵام بەیڵ و بنزیمە ڕێگای تۆڕەكەیان دۆزیەوە.

"بەڵام زێدان گرنگی نەدا بەئاستەكەی رۆناڵدۆ و وتیشی كریستیانۆ زۆر باش بوو بەڕای من ئەوهەمیشە ئارەزووی تۆماركردنی گۆڵی هەیە و دڵنیام لە یاریەكانی تردا گۆڵ تۆمار دەكا.
"شایەنی باسە سێرجۆ ڕامۆس یاریگای بەجێهێشت لە گێمی دووەمی یاریەكەدا زێدان جەختی كردەوە كە هەندێ تاقیكردنەوەی بۆ دەكرێ و بە پێكانێكی سووكی ناوبرد.

دیلان نەریمان

PM:05:29:10/01/2016