یەكێتی مامۆستایان: مامۆستایان بە گیرفانی‌ بەتاڵەوە وانەیان پێناوترێتەوە

سەرۆكی‌ لقی‌ سلێمانی‌ یەكێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان رایدەگەیەنێت، لەسەر دابەشنەكردنی موچەی مامۆستایان هەڵوێست وەردەگرین دەشڵێت، نامانەوێت پرۆسەی خوێندن لەشاری سلێمانی پەكبخرێت.

دڵشاد مەجید، سەرۆكی‌ لقی‌ سلێمانی‌ یەكێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان، لە كۆنگرەیەكی‌ رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند، هەوڵەكانمان چڕكردۆتەوە بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی موچەی مامۆستایان دابەش بكات، ئەگەر مووچەی‌ مامۆستایان دابەش نەكرێت هەڵوێستی‌ جدیمان دەبێ.

سەرۆكی‌ لقی‌ سلێمانی‌ یەكێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان ، وتیشی مامۆستایان بە گیرفانی‌ بەتاڵەوە وانەیان پێناوترێتەوە، بەڵام نامانەوێت بە تەنها لە پارێزگای سلێمانی پرۆسەی خوێندن پەكی بكەوێت.



PM:10:44:14/01/2016