عەلی حەمەساڵح‌و سۆران عومەر وەڵامی حكومەتی هەرێم دەدەنەوە
عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان و سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی، وەڵامێکی توند ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن پاش ئەو ڕاگەیەندراوەی لەبارەی داوایەکی ئەو دوو پەرلەمانتارە بڵاویان کردبوەوە.
دەقی راگەیەنراوەكە:
وه‌ڵامێك بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ڕاگه‌ێنراوێكیدا كه 18/1/2016 بڵاویكردۆته‌وه، وه‌ڵامی نوسراوێكی هاوبه‌شی داوینه‌ته‌وه كه 16ی ئه‌م مانگه بڵاومانكرده‌وه‌و داوای هه‌ڵوێست و كردار ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه قه‌یراناویه مه‌ترسیداره، له‌وه‌ڵامه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چه‌واشه‌كاریانه ته‌نها وه‌ڵامی ئه‌وه ده‌داته‌وه موچه‌و خه‌رجی هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی ئاسایش چه‌نده! له‌كاتێكدا ئێمه ئاماژه‌مان به‌وه كردووه بۆ شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش له‌ده‌ره‌وه‌ی موچه‌و بودجه‌ی پێشمه‌رگه كه ئه‌وه منه‌ت نیه‌و جێگیره‌و پێش شه‌ڕی داعش‌یش هه‌بووه وه‌ک موچه‌ی کارمه‌ندانی دیکه‌ی ده‌وڵه‌ت، واته: ئه‌م خه‌رجیانه به‌هۆی شه‌ڕی داعش دروستنه‌بوون، حكومه‌ت له‌ساڵی 2015 دا ته‌نها 20 ملیار دینار‌و 7 ملیۆن و 682 هه‌زار یۆرۆی خه‌رجكردووه بۆ پێشمه‌رگه، به‌ڵام له‌ڕاگه‌ێنراوه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران باسی موچه‌و بودجه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كات! كه‌ئه‌و موچه‌و بودجه‌یه له‌نێو 860 ملیار دیناره‌كه‌ی موچه‌ی مانگانه‌دایه.
ئه‌گه‌ر نا ساڵی 2015 پێشمه‌رگه 35 ملیار دیناری بازاڕ قه‌رزدارن، 12 ملیار دیناریان بۆجلوبه‌رگی زستانه پێویسته به‌ڵام بۆتان دابین نه‌كردوون.
ئێمه باسی داهاتی گومرگه‌كان و نادیاری داهاته حه‌قیقیه‌كه‌ی ده‌كه‌ین بۆ ئاماده نین ژماره‌ی ڕاستی ئه‌و گومرگانه بخه‌نه ڕوو؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌وه‌تان نه‌داوه‌ته‌وه؟
ئێمه باسی داهاتی نادیاری نه‌وت و به‌تاڵان بردنی نه‌وتی كه‌ركوك ده‌كه‌ین، بۆ وه‌ڵامی ئه‌وه ناده‌نه‌وه؟
ئێمه پرسیومانه بۆچی له‌گه‌ڵ ڤیتۆڵ گرێبه‌سته‌كه‌تان جێبه‌جێ نه‌كرد تاكو مانگانه 800 ملیۆن دۆلار بدرێت به‌هه‌رێم به‌پێدانی 525 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه؟
پێویسته وه‌ڵامی ئه‌م پرسیار‌و ژمارانه بده‌نه‌وه كه وێرانكردنی ژێرخانی ئابوری هه‌رێمی لێ كه‌وتۆته‌وه‌و ئه‌مه‌یه خه‌ڵكی بێ موچه‌و حكومه‌تی موفلیس و كه‌سانێكی به‌ناشه‌رعی ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه:
- جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند ١٨ ملیار دۆلار قه‌رزارن، له كاتێكدا له‌وه‌ته‌ی پاره له‌به‌غدا بڕاوه ١٤ ملیار دراوه‌ته موچه، ئه‌ی داهاتی نه‌وت و ناوخۆ كوا؟
- له مانگی ٧ی ساڵی ٢٠١٤ ه‌وه نه‌وتی دوو كێڵگه‌ی ئاڤاناو بای حه‌سه‌ن ده‌فرۆشن و به‌پێی ژماره‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی باكور به‌رهه‌می ڕۆژانه‌یان ٢٨٠ هه‌زاره، پێنج مانگه كۆی به‌رهه‌می پێنج كێڵگه‌ی كه‌ركوك له‌ده‌ست حكومه‌تی هه‌رێمه‌و به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی ٤١٠ به‌رمیله‌و به‌گشتی داهاتی ساڵێك و پێنج مانگی ٦ملیارو ٧٠٠ ملیۆن دۆلاربووه، ئه‌م پاره چی لێهات.
- به‌رهه‌می كێڵگه نه‌وتییه‌كان سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆك نزیكه‌ی ٦٠٠ هه‌زار به‌رمیل بووه. داهاتی نه‌وتی ساڵێك ئه‌م كێڵگانه‌ش ٦ملیارو ٧٠٠ ملیۆن دۆلاره‌و ئه‌گه‌ر ساڵێك و شه‌ش مانگی رابردوو وه‌رگرین ده‌كاته ١٠ ملیار دۆلار، چونكه نرخی نه‌وت له نێوان ٥٥ بۆ ٣٢ دۆلاره‌و ئێمه ٣٥ دۆلارمان ئه‌ژماركردووه.
- واته كۆی داهاتی نه‌وتی وه‌ده‌ست هاتوو له ساڵێك و شه‌ش مانگی رابردوو ١٦ ملیار‌و ٧٠٠ ملیۆن دۆلاره، به‌ڵام ١٣ ملیارتان داوه به موچه؟ ئه‌ی چۆن ١٨ ملیار دۆلار قه‌رزاربوون؟ جگه له داهاته‌كانی دیكه، كوان ئه‌و پارانه؟
- پێش بڕینی به‌شه بودجه له عێراق داهاته جۆرارجۆره‌كانی نه‌وت نزیكه‌ی ١٢ ملیار دۆلاربوو كه زۆرینه چووه بانكی كوردستان به‌شێكی زۆر له‌م پاره خه‌رجكردنی تائێستا نادیاره.
- بۆچی نه‌تانهێشت چاودێری دارایی وردبینی ئه‌و 8 ملیار دۆلاره‌ی نه‌وت بكات كه به‌نایاسایی سه‌رفتان كردووه؟
- ٥ ملیار دۆلاری شیرینی نه‌وت كه پێشتر د.به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت باسی كرد چی لێهات.
- ئه‌و پارانه‌ی نه‌وت له بانكی HSBC بوو چی لێهات؟
- بۆ پاره‌ی نه‌وتتان به ئێستاشه‌وه نه‌هێناوه‌ته‌وه بانكی حكومه‌ت؟
- ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی به‌ناوی جۆرار جۆر له خاڵه سنورییه‌كان پاره كۆده‌كه‌نه‌وه بۆ خۆیان هی كێن بۆ ڕێگای پێده‌ده‌ن؟ كوا داهاته‌كانیان ؟
- بۆ دوو موچه‌و بندیوار چاره‌سه‌ر ناكه‌ن كه زیاتر له ١٠٠ هه‌زار كه‌سه.
- ٨٨ هه‌زار كه‌س به نایاسایی خانه‌نشینكران بۆ چاره‌سه‌ری یاسایی بۆ ناكه‌ن كه ته‌نها له‌ساڵی 2013 دا 26 هه‌زار كه‌ستان به‌نایاسایی خانه‌نشین كردووه.
- بۆچی بندیواری ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و زێره‌ڤانی و یه‌كه‌ی پاسه‌وانی چاره‌سه‌ر ناكه‌ن؟
- 8 هه‌زار كۆمپانیا باج ناده‌ن بۆ ڕێگایان پێده‌ده‌ن.
- ١٢ هه‌زار عه‌فوی گومرگی له خاڵه سنورییه‌كان له‌سه‌ر كام بنه‌ما كراوه؟
- كوا 40 ملیاره‌كه‌ی ساڵی 2013ی پێشمه‌رگه؟
- كوا 5 ملیاره‌كه‌ی ساڵی 2013ی كه‌م ئه‌ندامان؟
- كوا 5 ملیاره‌كه‌ی ساڵی 2013ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان؟
- كوا 1 ملیاره‌كه‌ی ساڵی 2013ی ئه‌نجومه‌نی خانمان؟
- كوا 2 ملیاره‌كه‌ی ساڵی 2013ی ده‌سته‌ی ژینگه؟
به‌ڵێ پێمانوایه به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌م پارانه كێشه‌ی موچه چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
ئێمه ئاژاوه‌گێڕ نین و له‌خه‌می ئێستا‌و ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌مانین و نوێنه‌ری ئه‌و خه‌ڵكه‌ین كه زۆریان 5 مانگه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، په‌رله‌مانتارێك پرسیاری قوتی خه‌ڵكی كرد ئێوه هه‌ڕه‌شه‌ی بێ ده‌نگردنی لێبكه‌ن، ده‌وڵه‌ت به وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌س سه‌ره‌وه دروست ده‌بێت.
ئه‌گه‌رنا فه‌رموون سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بفه‌رموون بۆ به‌رده‌م دادگایه‌كی عادیلانه‌و ئێمه ئه‌م سكاڵایانه‌مان هه‌یه‌و ئێوه‌ش هه‌ر سكاڵایه‌كتان هه‌یه با دادگا حوكم بكات. هه‌رچه‌نده دادگاش له‌ژێر هه‌ژموونی حزبدایه.
ئێمه هانی خه‌ڵكمان نه‌داوه بۆ خۆپیشاندان، هه‌ركاتێكیش پێمانوابوو خۆپیشاندان چاره‌سه‌ر خۆمان ده‌چینه ریزی خۆپیشانده‌ران ئه‌ویش له‌به‌ر شه‌ڕی تیرۆر‌و دۆخی ناوچه‌كه، داوای هه‌ڵوێستمان له لایه‌نه سیاسیه‌كان كردووه، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی گه‌نده‌ڵكاران و مافیاكانی دزینی نه‌وت ده‌یخه‌نه مه‌ترسی نه‌ك وتنی ڕاستیه‌كان و داواكاری چاكسازی فیعلی و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌و هه‌موو نادیاریه‌ی داهات.
ئه‌گه‌ر هه‌ر پێتان وایه به كردنی ئه‌م پرسیارانه ئێمه ئاژاوه گێڕین و ده‌بێت بێده‌نگمان بكه‌ن فه‌رموو هه‌ر ئه‌مڕۆ ئیجرائاته‌كه‌تان بكه‌ن، چونكه ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌وتنی ڕاستیه‌كان و به‌رگری له‌خه‌ڵكی كوردستان.
عه‌لی حه‌مه ساڵح
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
سۆران عومه‌ر
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
19/1/2016
PM:01:21:19/01/2016