وێنە...دەریا لەبارەی كوژارنی جێگرەوە چی دەڵێت

دەریا كاروان ئەو كچەی لەگەڵ جێگر عەزیز دوێتی گوڵە باخی كرد، دەربارەی ئەو هونەرمەندە دەدوێت.

دەریا كاروان لەڕێی ئەكاونتی خۆی لە فەیس بووك نوسینێك دەربارەی هونەرمەند جێگر عەزیز دەنوسێت، كە شەوی ڕابردوو لە هەولێر كوژرا، بڵاوبونەوەی هەواڵەكەش هەواداران و هاوڕێیانی ئەو هونەرمەندەی توشی شۆك كرد.

دەریا نوسیوێتی " هەموو جارێك نامەت دەنارد دەتونسی دودە گیانی چۆنی، جێگر گیان من تەنها بیر لەو دڵە جوان و پاكەی تۆ دەكەمەوە، ئاخر رۆژێك لە ڕۆژان دڵی هیچ مرۆڤێكت نەشكاند، تۆ پەپولەیەكی زۆر پاك بویت ئەزیزم".

ئەو خانمە هونەرمەندە لاوە باس لەوەش دەكات كە باوەڕە بە هەواڵی كوژرانی ناكات و چاوەڕێی نامەی دیكەی دەكات، پرسیاری ئەوەشی لێدەكات ئایا حەزدەكات كاری تازە بكەن، پێكەوە؟

جێگر عەزیزی تەمەن 24 ساڵ كە هونەرمەندێكی لاوە، شەوی ڕابردوو لە ماڵەكەی خۆی لە شاری هەولێر لەلایەن هاوڕێیەكییەوە بە چەقۆ كوژرا.





PM:02:06:19/01/2016