پەرلەمانی كوردستان لەنوسراوێكدا كە جەعفەر ئیمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمان واژۆكردوە سكاڵایەكی یاسایی لەسەر عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان تۆمار دەكات.
لەو نوسراوەدا كە ماڵپەری مەكتەبی رێكخستنی پارتی دیموكراتی بڵاویكردوەتەوە هاتووە:
پەرلەمانی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی، ژمارە ٤/٥/١٦٦ لە 2016/1/18 کە بە ئیمزای د.جهعفهر ئیبراهیم ئێمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەناوونیشانی جووڵاندنی سکاڵا ئاراستەی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی دەستەی مافی گشتی کراوە، تیایدا داوا دەکات پاڵپشت بە ماددە ٢ بڕگەی یەکەم لە یاسای داواکاریی گشتی ژمارە ١٥٩ لە ساڵی ١٩٧٩ رێکاری یاسایی وەربگیرێت لە دژی پەرلەمانتار علی حمە صالح، چونکە بابەتێکی لە لاپەرەی تایبەتیی خۆی لەفێیس بووک بڵاوکردۆتەوە و تیایدا تەشهیری بە بەرێز ریچارد چارنێسکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا کردووە کە بە شێوەیەکی فەرمی و لەسەر داوای پەرلەمانی کوردستان لە بەرواری2016/1/3 سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کردبوو.