له دوانزەیەمین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی كورد له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، خەڵاتی ئاشتی به‌خشرایه عەبدوڵا ئۆچ ئالان سەرۆکی زیندانی کراوی په‌كه‌كه.
پێدانی خەڵاتەکە کە لەلایەن دیلەک ئۆجەلان خوشکەزای رێبەری پەکەکە و ی په‌رله‌مانتاری (هه‌ده‌په)وە وه‌رگیرا.
له رێوڕه‌سمی به‌خشینی خەڵاتهكهدا نوێنه‌ری د. ماریا گویسەپینا نوسینگه‌ی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند " ئۆجه‌لان (17) ساڵە له بارێكی سه‌ختی زینداندایه و ناتوانێت له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر و كه‌سوكاری خۆی چاوپێكه‌وتن بكات.
د. ماریا گویسەپینا داوای له رێكخراوی پێشگیری له ئه‌شكه‌نجه‌دراوی نێوده‌وڵه‌تی (سی پی تی) بەکردەوە هەڵوێست لەسەر دۆخی زیندانی عەبدوڵا ئوچ ئالان بکەن و کار بۆ ئازادکردنی بکەن.
پێشتر چەندجارێکی تر ئوچ ئالان خەڵاتی ئاشتی وەرگرتووە.