سلێمانی.. بكوژی كارمەندەكەی ئاسایش كوژرا
لەهەوڵێكی دەستگیركردنی بكوژی كارمەندەكەی ئاسایش، شەڕە تەقە دروستبوو و بكوژەكە لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی سلێمانییەوە كوژرا.
لەمبارەیەوە عه‌مید حه‌سه‌ن نوری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی سلێمانی به سایتی خه‌ندانی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك كارمه‌ندێكی (ئاسایشی سلێمانی) شه‌هید كرد، دواتر لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كرا‌و شه‌وی رابردوو پێنج شه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی، توانیمان جێگه‌ی تاوانباره‌كه بدۆزینه‌وه.
عه‌مید حه‌سه‌ن ئه‌وه‌شی به خه‌ندان وت: "دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانمان شوێنی تاوانباره‌كه‌یان له گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆ له‌نێو باخێكدا دۆزییه‌وه داوایان لێ‌كرد كه خۆی به ده‌سته‌وه بدات، به‌ڵام تاوانباره‌كه ته‌قه‌ی له كارمه‌ندانی ئاسایش كردووه‌و دواتر له ئه‌نجامی شه‌ڕه ته‌قه‌دا تاوانباره‌كه كوژرا".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی سلێمانی ئاشكراشی كرد: "تاوانباره‌كه پێشینه‌ی هه‌بووه، كه‌سێك بووه تائێستا چه‌ندین كه‌سی بریندار كردووه‌و دواتر ئاشته‌وایی بۆ كراوه، هاوكات كه‌سێكی حه‌پ خۆربووه‌و هه‌روه‌ها پارساڵ له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكدا دزییه‌كی ئه‌نجام داوه‌و دواتر ده‌ستگیركراوه‌و ره‌وانه‌ی پۆلیسی سلێمانی كراوه".
رۆژی چوارشه‌ممه 27ی كانونی دووه‌م، له نێوان سه‌رنشینانی دوو ئۆتۆمبێلدا ده‌مه‌قاڵه روویداو كه‌سێكیان هانا بۆ بنكه‌ی ئاسایشی سه‌رشه‌قام ده‌هێنێت دواتر شه‌ڕه‌ته‌قه له نێوان هه‌ردوولا دروست ده‌بێت و له ئه‌نجامدا كارمه‌ندێكی ئاسایش گیان له‌ده‌ست ده‌دات و سێ كارمه‌ندی تریش بریندار بوون".
PM:05:31:29/01/2016