ئەمڕۆ نزیکەی ٥٠ هەزار مامۆستا بایکۆتی خوێندن دەکەن

ئەمڕۆ سەرجەم مامۆستایانی ناوچەکانی ( ئیدارەی کۆنی سلێمانی ) کە نزیکەی ٥٠ هەزار مامۆستاو فه‌رمانبه‌ر دەبن، بایکۆتی پۆلەکانی خوێندن دەکەن.

هۆکاری بایکۆتکردنی مامۆستایان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو نیو مووچەیەی بۆ مانگی ئەیلول بۆیان سەرفکردوون، هاوکات لەگەڵ دواکەوتنی پێنج مانگی مووچەکەیان.


بایکۆتکردنی ئەمڕۆی مامۆستایان لە زۆرێک لە قوتابخانەکان قۆناغی ٩ و قۆناغی ١٢ ناگرێتەوە کە پێویستە بەرنامەی خوێندنی ئەو ساڵە تەواو بکەن و تاقیکردنەوەی وەزاری بدەن.

لەهەردوو پارێزگای دهۆک و هەولێریش هەندێک ناوەندی خوێندن جموجوڵی تێکەوتووە، مامۆستایان نارەزایەتئ دەردەبڕن و بایکۆتی دەوام دەوام دەکەن، بەلآم ژمارەیان کەمەو گشتگیر نییە.

رۆژی ١/٢٦ مامۆستایانی دەڤەری سلێمانی و گەرمیان و هەڵبجەو راپەرین بڕیاریان دابوو، بایکۆتی دەوامی فەرمی بکەن، بەڵام بەهۆی کردنی رۆژانی ٢٦ ، ٢٧ ،٢٨ ئەم مانگە بە پشوو لەلایەن هەردوو پارێزگاری سلێمانی و هەڵەبجەوە، بایکۆتکردنی دەوام لەلایەن مامۆستایانەوە دواکەوت بۆ ئەمڕۆ ١/٣٠. 



AM:10:22:30/01/2016