گۆڕان‌و كۆمەڵ سەبارەت بە كۆبوونەوەی سبەینێ لەگەڵ بارزانی بڕیاریاندا

هەریەك لە بزوتنەوەی گۆڕان‌و كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە بەشداریكردنیان لە كۆبوونەوەی بارزانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان راگەیاند.

بڕیاره‌ سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌ی‌ دووه‌می‌ نێوان مه‌سعود بارزانی‌ و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و وته‌بێژی‌ فه‌رمی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان راگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی‌ نێوان بارزانی‌ لایه‌نه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ناكه‌ین و بایكۆتی‌ ده‌كه‌ین.

شۆڕش حاجی بە سپی راگەیاند: هۆكاری‌ به‌شداری نه‌كردنمان به‌ ئه‌ندامانی‌ كۆمیته‌ی‌ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت راگه‌یاندووه‌ و ئه‌وان ده‌زانن بۆ چی‌ به‌شداری‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ناكه‌ین.

هاوكات كۆمەڵی ئیسلامی كوردستانیش تا ئێستا چاوەڕێ بڕیاری عەلی باپیر، ئەمیری حیزبەكەیانن تا بڕیار لەسەر بەشداریكردن یان نەكردن لەكۆبوونەوەكەی بارزانی‌و لایەنە  سیاسییەكان بدەن.

رۆژی‌ 26/1/2016 كۆبوونەوەی مەسعود بارزانی‌و لایەنە سیاسیەكان بەڕێوەچوو كە بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ بایكۆتی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كرد.



PM:01:48:06/02/2016