كۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ بڕیاری كۆتایی دا

كۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان لەسەر كۆبونەوەكەی‌ سبەینێی بارزانی‌و لایەنە سیاسییەكانی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاودەكاتەوە.



دەقی‌ ڕاگەیەنراوەكە:

سەبارەت بە كۆبونەوەی‌ 7-2-2016 ئێمە چاوەڕوانبوین كە لیژنەی‌ كاراكردنەوەی‌ پەرلەمان و حكومەت بڕیاری‌ ئاسایی‌ كردنەوەی‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ كوردستانی‌ بدایە، تاوەكو ئێمەش بەشداربین لە چارەسەری‌ گرفتەكانی‌ تردا بەتایبەت كێشەی‌ ژیان و گوزەرانی‌ هاوڵاتیان، بۆ كۆبونەوەكەی‌ سبەینێش ئێمە بەشدار نابین.

ئومێدەوارین لەم كۆبونەوە یەدا بڕیاری‌ كاركردنەوەی‌ پەرلەمان بدرێت و دۆخی‌ سیاسی‌ هەرێم ئاسایی‌ بكرێتەوە.

ڕێبوار حەمەد

وتەبێژی‌ كۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان
6-2-2016



PM:07:01:06/02/2016