عێراق بۆردومانی سنورەكانی هەرێم لەلایەن توركیاوە مەحكوم دەكات

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق هێرشی فرۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆ سەر ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان مەحكوم دەكات.

نەسیر نوری، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق رەخنەی توند لە بۆردومانی گوند‌و ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن توركیا دەگرێت‌و داوا لە ئەنكەرەش دەكات هێزەكانیان بە بێ هیچ مەرجێك لە "باكوری عێراق" بكشێننەوە.

سەرەتای ئەم هەفتەیە فرۆكە جەنگییەكان‌و تۆپخانەكانی توركیا چەندین ناوچە‌و گوندی هەرێمی كوردستانیان لەبەناری قەندیل بۆردومان كرد كە بەهۆیەوە زیانی گیانی‌و مادی بەر خەڵكی ناوچەكە كەوت.



PM:08:02:06/02/2016