"کۆبوونەوەی بارزانی‌و لایەنەکان بۆ کاتێکی نادیار دواکەوت"

لەسەر داوای یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوەی لایەنەکان و بارزانی دواکەوت بۆ کاتێکی نادیار.

وا بڕیار بوو بەیانی ٢/٧ لە هاوینەهەواری پیرمام بارزانی و لایەنەکان کۆبوونەوەی دووەمیان لەسەر بارودۆخی سیاسی و ئابوری هەرێم سازبکەن، بەڵام لەسەر داوای یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوەکە دوادەکەوێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند " پێشتر یەکێتی نیشتمانی کوردستان داوای دواکەوتنی کۆبوونەوەکەی کردووە، تا دەرفەت بدرێت بە لیژنەی کاراکردنەوەی پەرلەمان رای هەموو لایەنەکان کۆبکاتەوەو  ئامادەی بکات بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو کە ئەو کارە کاتی دەوێت".

لەلایەکی ترەوە بەپێی زانیارییەکانی سپی، دووان لە وەفدی دانوستنکاری یەکێتی لە ئێستادا نەخۆشن و بەهۆی نەخۆشیەوە ناتوانن ئامادەی کۆبوونەوەکە بن، کە ئەمەش هۆیەکی تری دواکەوتنی کۆبوونەوەکەیە". ( نەخۆشی سووک و وەرزین).

دوای سەردانی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لەلایەن لیژنەی کاراکردنی پەرلەمانەوە، ئەمڕۆ لیژنەکە کۆبوونەوەی خۆی سازکردو بریاربوو سبەی لایەنەکان بۆ جارێکی تر لەگەڵ بارزانی کۆببنەوە، بەڵام لەسەر ئەو داوایە تا کاتێکی نادیار دواکەوت.  



PM:10:08:06/02/2016